بەڕێوەبردنی پرۆژەکان
هەر پرۆژەیەک بە بڕی گرێبەست، خاوەنکار، بەروار و دۆخی خۆی؛ بزانە چەند خەرج کراوە و چەند ماوە.
Balendar هەموو حیساباتی کارەکانت کۆ دەکاتەوە: پرۆژە، خەرجی، کەرەستە، وەستا، پارەی وەرگیراو لە خاوەنکار و ڕاپۆرتی هەفتانە بە دینار و دۆلار. تۆ و موهەندیس و ژمێریارەکانت، هەر یەکە بە دەسەڵاتی خۆی.
لە یەکەم کیسە چیمەنتۆوە تا کلیلی خانووەکە، هەموو دینارێک دەزانیت بۆ کوێ چووە.
هەر پرۆژەیەک بە بڕی گرێبەست، خاوەنکار، بەروار و دۆخی خۆی؛ بزانە چەند خەرج کراوە و چەند ماوە.
تۆمارکردنی خەرجی بە تاک یان بە کۆمەڵ، لەگەڵ بڕ، یەکە، نرخ و وێنەی پسوڵە.
حیسابی هەر وەستا و کرێکار و فرۆشیارێک جیا: چەند کاری کردووە، چەندی وەرگرتووە، چەندی ماوە.
پارەدانی تەواو یان بەشەکی، و بینینی ڕاستەوخۆی هەموو قەرزە نەدراوەکان.
کورتەی هەفتانە بە بەش و پرۆژە، ئامادەی چاپ بە PDF یان Excel بە یەک کرتە.
هەر خەرجییەک بە دراوی خۆی و گۆڕینی خۆکار بە نرخی دۆلاری ئەو ڕۆژە.
دیاری بکە کێ لە کام پرۆژە چی دەبینێت و چی دەتوانێت زیاد بکات یان بگۆڕێت.
هەر زیادکردن و دەستکاری و سڕینەوەیەک بە ناوی کەس و کات تۆمار دەکرێت.
هەر کە دەچیتە ژوورەوە دەزانیت ئەم هەفتەیە چەند خەرج کراوە، چەند پارە وەرگیراوە و چەند قەرز ماوە، بۆ هەر پرۆژەیەک و بۆ هەمووی پێکەوە.
تۆ وەک خاوەنی مقاوەلات هەژمار بۆ تیمەکەت دروست دەکەیت و دیاری دەکەیت هەر یەکە چی ببینێت.
لە واتسئەپ نامەمان بۆ بنێرە، ناوی کۆمپانیا و جۆری بەشداریکردن (مانگانە یان ساڵانە) دیاری بکە.
دوای پارەدان، هەژماری خاوەنی مقاوەلات بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بۆت دەنێرین.
پرۆژەکانت زیاد بکە، هەژمار بۆ موهەندیس و ژمێریارەکانت دروست بکە و یەکەم خەرجی تۆمار بکە.
هەموو تایبەتمەندییەکان لە هەردوو پلاندا هەن؛ تەنها ماوەکە جیاوازە.
بۆ دەستپێکردن و تاقیکردنەوە
بۆ نرخ پەیوەندی بکە
باشترین هەڵبژاردن بۆ مقاوەلاتی چالاک
بۆ نرخ پەیوەندی بکە
هیچ مقاوەلاتێک داتای مقاوەلاتێکی تر نابینێت.
لە کاتی چوونەژوورەوە کۆدێک بۆ مۆبایلەکەت دەنێردرێت.
دوای ٣ جار وشەی نهێنیی هەڵە، هەژمارەکە بۆ ماوەیەک دادەخرێت.
هەموو شەوێک کۆپییەکی داتاکان هەڵدەگیرێت.
پەیوەندیمان پێوە بکە، لە ماوەیەکی کورتدا هەژمارەکەت ئامادە دەکەین و یارمەتیت دەدەین دەست پێ بکەیت.